ڕووسیا: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا نایاساییە
(0) /
باڵیۆزی ڕووسیا لە دیمەشق ڕایگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە.
ئەلکساندر یمیمۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە دیمەشق ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا دەکات و داوا دەکات کە ئەو هێرشانە ڕابگیرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ڕووسیا بە چەندین جار بە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕاگەێندراوە.
وتیشی کە هێرشەکان دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن./.
تێبينيێك بنێرە: