مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی


Feb 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

کۆبوونەوەی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام کۆتایی هات و دواتر بڕیارە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و بە تایبەت پرسی سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.

تا ئێستا دیار نییە کە سەرۆکی هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان لە سەر چی ڕێکەوتوون./.