لە سەر ماڵەکەی ئەدهەم بارزانی چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / ئەدهەم بارزانی


Feb 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند کە درۆنێک دوو جار بە نزمی بە سەر ماڵەکەیدا سوڕاوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە پێش مەغریب درۆنێک بە نزمی بە سەر ناوەندی ماڵی ئەدهەم بارزانیدا تێپەڕ بووە بۆ لای فڕۆکەخانەی هەریر و ئەوانیش لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە.

ڕاشیگەیاند کە پاش ماوەی چەند خولەکێک جارێکی دیکە درۆنەکە چووەتە ئاسمانی ماڵی ئەدهەم بارزانی، ئەوەش بە تەواوی نیگەرانی کردووە و بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆیی دەزانێت./.