تەرمەکەی دانەر دۆزرایەوە
(0) /
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە کە پێکهاتووە لە کەلەسەر و ئێسک و پروسک و تەرمی دانەری تەمەن 10 مانگە.
لە ڕاگەێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرشیدا هاتووە کە کاتژمێر 6 ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی شەمامک، دوای گەڕانێکی ورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی منداڵێکیان دۆزییەوە کە پێکهاتبوو لە کەلەسەر و ئێست و پروسک.
دۆزینەوەی تەرمی دانەری تەمەن 10 مانگ لە ڕێگای هاووڵاتیانی گوندی سۆربەش کاکەڵاوە بووە.
دانەر نەبەزی تەمەنی 10 مانگ بوو کە ڕۆژی 17 ی کانوونی یەکەمی 2021 بە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر لە ماڵەکەی خۆیاندا لافاو بردی و بێسەروشوێن بوو. لەو ڕووداوەدا 12 کەس گیانیان لە دەست دا و دوو کەسیش بێسەروشوێن بوون و پێشتر دۆزینەوەی تەرمی شوانەکە ڕاگەێندرابوو./.
تێبينيێك بنێرە: