مەسرور بارزانی سەردانی قەتەر دەکات
(0) /
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سبەی سێ شەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە قەتەر.
سەردانەکەی مەسرور بارزانی لە سەر بانگهێشتی فەرمی میری قەتەرە و بڕیارە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بڕیارە لەو سەردانەدا سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە تایبەت پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، وەبەرهێنان، وزە و کشتووکاڵی، وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی قەتەری بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: