سیاسەتمەدارێکی کورد: تەنیا یەک ڕێگا لە بەردەم دەسەڵاتدارانی هەرێمدا ماوە

(0) / / كوردستان / محەممەد بازیانی


Feb 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

سیاسەتمەدارێکی کورد پێی وایە کە لە پاش دەرکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق لە سەر یاسای نەوت و گاز، تەنیا یەک ڕێگا لە بەردەم دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ماوە و ئەویش ئاشتبوونەوەیە لە گەڵ خەڵک.

محەممەد بازیانی ڕێکخەری گشتی بزاڤی چاکسازی و گەشە ڕایگەیاند کە سەرجەم کارتەکانی بەردەست دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان سووتاون و تەنیا یەک ڕێگا ماوە و ئەویش ئاشتبوونەوەیە لە گەڵ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا کە کاتێکی کەم لە بەردەمیاندا ماوە.

ناوبراو پرسیاری ئەوەیکردووە کە ئایا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەم کارتەش دەسووتێنن یان ئەم دەرفەتە لە دەست دەدەن؟/.