حیزبێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان دادەمەرزێت
(0) /
ئەمڕۆ بە فەرمی لەتبوونی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕاگەێندرا.
ئەگەرچی بڕیاربوو کە کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی هەر دوو باڵی عیرفان عەبدولعەزیز و کامیل حاجی عەلی لە سلێمانی بەڕێوە بچێت بەڵام ناکۆکییەکان وایکرد کە باڵەکەی کامیل حاجی عەلی بایکۆتی کۆنگرە بکات.
محەممەد بازیانی وتەبێژی باڵی کامیل حاجی عەلی ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ ئەو باڵەکەی بزوتنەوەی ئیسلامی نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و جیابوونەوەیان لەو حیزبە بە فەرمی ڕاگەیاندووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حیزبێکی نوێ بە ناوی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان دادەمەرزێت و ڕێکارە یاساییەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست پێدەکات.
تێبينيێك بنێرە: