ڕێکەوتنێکی نوێی سەدر و بارزانی ئاشکرا بوو
(0) /
نووسینگەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاشکرای کردووە کە سەید موقتەدا سەدر و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێقۆڵی هاوپەیمانییەکەی نێوانیان ڕێکەوتوون.
نووسینگەی تایبەتی سەدر لە نەجەف ڕایگەیاندووە کە ناوبراو و بارزانی لە سەر کۆبوونەوەی لوتکەی سێقۆڵی لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێکەوتوون.
سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و محەممەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لە سەرکردەکانی سوننە، هاوپەیمانییەکی سێقۆڵییان پێکهێناوە و لە یەکەم هەنگاودا حەلبوسی بە پشت بەستن بەو ڕێکەوتنە گەیشتەوە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەڵام تا ئێستا بارزانی و سەدر ئامانجەکانیان مسۆگەر نەبووە./.
تێبينيێك بنێرە: