مەسرور بارزانی لە میونشنەوە هەڕەشە لە بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Feb 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی نیشتمانیی میونشن سەردانی ئەڵمانیای کردووە بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی بەغدا وتی کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژ بە فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم قبووڵکراو نییە.

مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراقی تاوتوێ کرد.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق قبووڵکراو نییە و بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان دەکرێت./.