کۆچی گەنجان لە هەرێمی کوردستان بووەتە دیاردە

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Feb 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

کۆچی گەنجان لە هەرێمی کوردستان بووەتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و بەرپرسانی هەرێمی بە هۆی کاریگەری و لێکەوتەکانیەوە نیگەران کردووە.

سەرۆکی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ساڵی ڕابردوو 58 هەزار کەس لە هەرێمەوە داوای کۆچکردنیان کردووە کە زۆربەی ئەوان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە.

ئاری جەلال ڕایگەیاندووە کە لەم دوو مانگەدا بە هۆی هاتنی وەرزی سەرماوە داواکاریی کۆچکردن ڕووی لە دابەزین کردووە.

وتیشی کە ساڵی ڕابردوو 93 کەس لە دەریادا نوقم بوون و 47 تەرمی ئەوان بۆ هەرێمی کوردستان گەڕێندراوەتەوە.

شەپۆلی کۆچکردنی گەنجانی هەرێمی کوردستان بە هۆکارەکانی سیاسی و ئابوری لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ڕووی لە زیادبوون کردووە./.