ئەمریکا: ئامادەین نیگەرانییەکانی پوتین چارەسەر بکەین
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێشنیاری جیدی ئەمنیی بە ڕووسیا داوە و چاوەڕوانی وەڵامی مۆسکۆ دەکات.
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن پێشنیاری جیدیی لە بواری ئەمنیدا داوەتە ڕووسیا و پێی خۆشە مۆسکۆ وەڵامیان بداتەوە.
ناوبراو بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە پێشنیارەکان لە سەر ئەو کارانەیە کە لە ئەورووپا دەکرێت تا دۆخی ئەوێ لە بەرچاو بگیرێت و هەندێک لە نیگەرانییەکان ڤلادیمیر پوتین چارەسەر بکرێت.
کێربی لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ بابەتێکی ناوخۆییە و پوتین ناتوانێت بە ئاسانی ڕێگری لەمە بکات./.
تێبينيێك بنێرە: