پارتی هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / بارزانی سەدر حەلبوسی


Feb 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی پارتی ڕایگەیاند کە پێش قسەکردن لە سەر کارنامەی کابینەی نوێ دەبێت سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێرێت و خەراپترین سیناریۆش ئەوەیە کە لە گەڵ یەکێتی بە دوو کاندیدی جیاوە بچنە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەوە.

هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بە میدیای حیزبەکەیی ڕاگەیاند کە پارتی هیوادارە سیناریۆی ساڵی 2018 و بەشداریی کورد بە چەند کاندیدەوە دووبارە نەبێتەوە.

ناوبراو وتی کە ئەگەر ئەوە ڕوو بدات پارتی هەوڵی تەواوی خۆی دەدات و یەکێتیش کاندیدی خۆی هەیە، خەراپترین سیناریۆش ئەوەیە کە بە دوو کاندیدەوە بچینە هەڵبژاردنەکانەوە و لەو کاتەدا ئێمە پشت بە هاوپەیمانییەکەمانەوە دەبەستین کە لە ساڵی 2018 ئەوەمان نەبووە.

ڕاشیگەیاند کە بارزانی و سەدر و حەلبوسی لە سەر کارنامەی حکومەتی نوێ کۆدەبنەوە./.