حکومەتی هەرێم: پولەکەی پاپا تەنیا پێشنیارە و کاری فەرمی حکومەت نییە

(0) / / كوردستان / حکومەتی هەرێم


Mar 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە هەر دوو وڵاتی تورکیا و ئێران لە سەر پولە درووستکراوەکەی حکومەتی هەرێم بۆ سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان هاتنە دەنگ، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

جوتیار عادل ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک هونەرمەند نموونەی پولێکیان بە هۆی سەردانەکەی پاپاوە بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن نارد.

وتیشی کە ئەوە تەنیا پێشنیارێک بووە و ڕەزامەندی لە سەر نەدراوە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە لە چوارچێوەی دەستوور و سەروەری عێراق مامەڵە لە گەڵ ئەو مەلەفەدا دەکرێت و هەروەها ڕێزی پرەنسیپی دراوسێیەتیش باش دەگیرێت./.