وەزیری شەڕی ئیسرائیل: هیچ کات وڵاتێک بە ناوی فەڵەستین بوونی نابێت

(0) / / ئاسیا / فەڵەستین ئیسرائیل


Feb 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری شەڕی ڕژێمی ئیسرائیل ڕەتیکردەوە کە وڵاتێک بە ناوی فەڵەستین بوونی هەبێت و وتی کە فەڵەستینییەکان لە داهاتوودا تەنیا دامەزراوەیەکیان بە ناوی حکومەت دەبێت.

بەنی گانتز لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وتی کە فەڵەستین هیچ کات وڵات نابێت و ئەوان لە داهاتوودا تەنیا حکومەتێکیان دەبێت.

ناوبراو وتی کە ئێمە باس لە دوو حکومەت دەکەین نەک دوو وڵات و وڵاتێک بە ناوی فەڵەستینی سەربەخۆ بوونی نابێت./.