ئەمریکا گرێبەستێکی سەربازیی یەک ملیار دۆلاری لە گەڵ کوێت واژۆ دەکات

(0) / / ئەمەریکا / کوێت ئەمریکا


Feb 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندیی لە سەر گرێبەستێکی یەک ملیار دۆلاریی سەربازی لە گەڵ کوێت دەربڕی.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕەزامەندیی لە سەر گرێبەستێکی سەربازیی یەک ملیار دۆلاری بۆ درووستکردنی کۆمەڵەی ناوەندیی وەزارەتی بەرگری کوێت دەربڕیوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێس ئاماژەی بە ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە سەر ئەو گرێبەستە داوە.

بە پێی ئەو گرێبەستەش، بڕیارە ئەمریکا بۆ دیزاین و درووستکردنی کۆمەڵەی ناوەندیی وەزارەتی بەرگری کوێت و کەرەستەکانی پێویست هاوکاری ئەم وڵاتە بکات./.