پلاسخارت لە سەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پاڵپشتی لە هەرێم دەکات

(0) / / كوردستان / پلاسخارت


Feb 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئەوەی بووەتە پرسیار ئەوەیە کە لە ئێستادا بۆ دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵیی عێراق هەڵدراوەتەوە.

جێنین پلاسخارت لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی: چەند وشەیەکم هەیە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و بەردەوام جەختم لە سەر گرنگی وتووێژ و ڕێکەوتن لە نێوان هەر دوو لادا کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەمەش بە بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەش دەزانم.

ناوبراو وتی کە ئامادەنەبوون بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنەکان باجی دەبێت.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە ئێستا لە ژێر چاودێری حکومەت و لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستیپێکردووە، دۆسیەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵی کە بۆ ماوەی 10 ساڵ هەڵپەسێردراوە بۆ بەم دواییانە هەڵدراوەتەوە و یاسای نەوت و گازی هەرێمی بە نادەستووری ناو بردووە، ئەوەش پرسیاری زۆر درووست دەکات، هەڵدانەوەی ئەو دۆسیەیە لە ئێستادا بۆچی؟

پلاسخارت وتی کە بە گشتی ئەوە دەڵێم کە نەبوونی کۆنتڕۆڵ کارێکی مەترسیدارە، لەوانەیە کە لە گەڵ دەرەنجامە دوورەکان، سەقامگیریی عێراق لە ماوە نزیک و درێژخایەنەکان بخاتە مەترسییەوە./.