ئەردۆغان جارێکی دیکە لە گەڵ حەلبوسی و خەنجەر کۆبووە

(0) / / ئاسیا / حەلبوسی ئەردۆغان


Feb 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە جارێکی دیکە لە پاش هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی 2021 ی عێراق لە گەڵ محەممەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر دوو سەرکردەی سوننەی ئەم وڵاتە کۆبووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی ئەم وڵاتە کۆبووە.

ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە گەڵ ئەم دوو سەرکردەی سوننەی عێراق نییە و پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2021 جارێکی دیکە لە گەڵ ئەوان کۆبووەتەوە.

حەلبوسی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە زنجیرە سەردانێکی بۆ وڵاتانی ئەردەن، میسر و تورکیا هەبووە و لەو ڕێگایەوە سەرۆکایەتی خۆیی لە پەرلەمانی عێراق مسۆگەر کردەوە./.