هەرێمی کوردستان چۆن وەڵامی دادگای فیدراڵی عێراقی دایەوە؟
(0) /
دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌ى چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم، لهڕاگهیهنراوێكدا به‌توندى وه‌ڵامى دادگاى باڵاى فیدراڵى درایه‌وه، هاوكات داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵى دهكهنو ده‌ڵێن، "بەگرنگی دەزانین دادگای باڵاى فیدراڵى به‌یاسایه‌كى نوێ‌و بەپێی حوكمه‌كانى ماددەی (92)ى دەستوور پێکبێت‌و ئەرکه‌كانى بەپێی دەستوور جێبەجێبکات"، تهئكیددهكهنهوه، "بڕیارەکه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى قبووڵكراونییه".
ئه‌مڕۆ لەبارەگای سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکە (سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی حکومەت، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەریی) ئه‌نجامدراو کۆبونەوەکەش بۆ تاووتوێکردنی بڕیاری ئەمداواییەی دادگای فیدراڵی عێراق بوو لەبارەی ناساندنى نادەستوریبوونى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان‌و پابەندکردنى بەڕادەستکردنى نەوت‌و غازی ھەرێم بەبەغدا.
دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ش لهڕاگهیهنراوێكى هاوبه‌شدا، هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم ڕایانگه‌یاند، "بڕیارەکه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى قبووڵكراونییهو ھەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت لەپیادهكردنى مافە دەستوورییەکانیو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست لهمافو ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانى ههڵناگرێتو هه‌موو ڕێگه‌یه‌كى یاسایى‌و ده‌ستوورى ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ماف‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى پێچه‌وانه‌ى دهقو گیان‌و بنه‌ما ڕاستهقینهكانى سیستەمى فیدراڵییه‌و پێشێلكردنێكى زهقو ئاشكراى ماف‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه، بڕیاره‌كه‌ى دادگا ب شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ ههمواركردنێكى ناده‌ستووریى ده‌ستووره، چونكه بووه‌ته هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ستووریى هه‌رێمه‌كان‌و به‌خشینى به‌ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵى كه ئه‌مه‌ش ناته‌بایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى دادگاى فیدراڵى‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه لهسیستەمى فیدراڵى".
چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه جهختدهكهنهوه، "دادگا له‌بڕیاره‌كه‌یدا پشتى به‌یاساكانى ساڵانى 1976و 1985ى عێراق به‌ستووه كه یاساى ناوهندینو له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ده‌ستوورى ساڵى 2005ى عێراقى تازه‌دا ناكۆكه كه سیستمى حوكمى له‌عێراق لهناوهندییهوه بۆ سیستەمێكى فیدراڵى گۆڕیوه‌و به‌ڕوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ههرێمو پارێزگاكان‌و دەسەڵاتی فیدراڵى دابەشکردووە".
لهبهشێكى تر‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، "هه‌رێمى كوردستان پێیوایه ئه‌م بڕیاره جگه‌له‌وه‌ى بنكۆڵكردنى ده‌ستوورو سیستمى فیدراڵییه، له‌هه‌مانكاتدا پێشیوایه مه‌رامى تایبه‌تى له‌پشته‌و بێلایه‌ن نییه، به‌تایبه‌تیش كه عێراق به‌دۆخێكى زۆر ههستیارو ئاڵۆزى سیاسی‌دا تێدهپهڕێتو لایه‌نه سیاسییه‌كان خه‌ریكى گفتوگۆن بۆ لێكگه‌یشتن‌و دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون لهچهقبهستوویىو بنبه‌ستى سیاسى، ئه‌م بڕیاره دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات".
جه‌ختكراوه‌ته‌وه، "دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به‌یاساى نهوتو گازى ههرێمو ده‌قى مادده‌ى (112)ى ده‌ستوورى عێراق ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دەسەڵاتە فیدراڵییەکان دواى تێپه‌ڕبوونى (17) ساڵ نه‌یانتوانی ئه‌ركى یاسایى خۆیان جێبهجێبکەن به‌دانانى یاسایه‌ك بۆ نه‌وت گاز له‌عێراق، وێڕاى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى هه‌رێم له‌ساڵى 2007و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى ئه‌وكاتى فیدراڵ له‌و ڕه‌شنووسه هاوبه‌شه‌ى یاساى نهوتو گاز كه ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ركرابوو".
لهبهشێكى دیكه‌دا چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، "بەگرنگی دەزانین دادگای باڵاى فیدراڵى به‌یاسایه‌كى نوێ‌و بەپێی حوكمه‌كانى ماددەی (92)ى دەستوور پێکبێت‌و ئەرکه‌كانى بەپێی دەستوور جێبەجێبکات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه دهستوورییانهش به‌پێى ده‌ستوور یاسایان بۆ دهربچێتو پێكبێن كه زامنى به‌رجه‌سته‌كردنى سیستمى فیدراڵین، له‌م پێناوه‌دا سەرۆکایەتیی ھەرێم لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆی ھەرێمو عێراق‌و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوامدەبێت بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێکارێک بۆ پارێزگاریکردن لەمافە دەستوورییەکانی ھەرێمى كوردستان، ھەروەھا په‌رله‌مانى كوردستان ڕێكارى یاسایی‌و دستووریی پێویست دهگرێتهبهرو ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێم لەپێگە دەستوورییەکەی خۆیەوە بەردەوامدەبێت لەگەڵ ناوەندە دادوەرییەکانی عێراقدا بۆ داکۆکیکردن لەسەر دەستووریبوونی مافەکانی ھەرێم".
له‌كۆتاییشدا هاتوه، "حكومه‌تى هه‌رێمیش وه‌ك هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه‌و بەردەوامدەبێت له‌گفتوگۆى بنیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى، دۆستانى عێراق‌و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیریى له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كه‌ن./.
تێبينيێك بنێرە: