مەکرۆن چەند داوایەکی لە پوتین کردووە

(0) / / ئەورووپا / ئیمانۆیل مەکرۆن ڤلادیمیر پوتین


Feb 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا داوای لە سەرۆک کۆماری ڕووسیا کردووە کە هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانی مەدەنی و ڕێگاوبانەکانی ئۆکرانیا ڕابگرێت.

ئیمانۆیل مەکرۆن بە تەلەفوون داوای لە ڤلادیمیر پوتین کردووە کە هێرشەکان بۆ سەر ئۆکرانیا ڕابگیرێت و دەستبەجێ ئاگربەستیش ڕابگەێنێت.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وەڵامدا جەختیکردووەتەوە کە ڕێکەوتنێکی گونجاو بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە ئەمنییە ڕەواکانی مۆسکۆ دەتوانێت ئەم کێشەیە تەواو بکات.

پوتین ڕایگەیاندووە کە دەبێت ئۆکرانیا چەکی داماڵێت و وڵاتێکی بێ لایەن بێت و دەسەڵاتی ڕووسیاش بە سەر هەرێمی کرێمە بە فەرمی بناسێت./.