بەریتانیا: ئامادەین لە پێناو ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا هاوکاری بکەین
(0) /
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
ئیستفان هیکی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ مەسرور بارزانی دوایین دۆخی ناوچەکە و چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و لەندەنی تاوتوێ کرد.
باڵیۆزی بەریتانیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق بگەنە ڕێکەوتنێکی دادپەروەرانە و درێژخایەن بە پێی دەستووری ئەم وڵاتە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا میکانیزمی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شەنگال کردەوە./.
تێبينيێك بنێرە: