وەزیری بەرگری ڕووسیا: لە شەڕی ئۆکرانیا بەردەوام دەبین

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکرانیا


Mar 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئامانجی کردەوە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا بەرگری لە خۆیە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و تا گەیشتن بە ئامانجەکانیش هێزەکانی ڕووسیا لە ئەرک و ڕاسپاردەکانیان بەردەوام دەبن.

سرگێی شۆیگۆ ڕۆژی سێ شەممە، 1 ی ئاداری 2022، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە سوپای ڕووسیا ویستی داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیای نییە و لە ڕێگای چەکە پێشکەوتووەکانەوە ناوەندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە دەکرێتە ئامانج نەک خەڵکی سڤیل و ناوچەکانی نیشتەجێبوون.

ناوبراو وتی: ئەرکی ئێمە پاراستنی ڕووسیایە لە بەرامبەر هەڕەشە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە هەوڵ دەدەن خەڵکی ئۆکرانیا لە شەڕی خۆیان لە دژی وڵاتی ئێمە بەکار بێنن.

شۆیگۆ وتی کە تا بە ئامانجە دیاریکراوەکانی خۆمان نەگەین، لەم شەڕە بەردەوام دەبین./.