لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار، پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


Mar 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

وادەی دەنگدان لە سەر کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کرا.

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممەی دیاریکرد بۆ دەنگدان لە سەر کردنەوەی دووبارەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ڕۆژی شەممە پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی دوو تەوەر کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان دەنگدانە لە سەر کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی پەرلەمانی پابەندکرد کە بە دەنگدان ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە./.