داود ئۆغلۆ: ئەردۆغان شیاوی سەرۆک کۆماریی تورکیا نییە

(0) / / ئەورووپا / ئەحمەد داود ئۆغلۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Mar 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان شیاوی پۆستی سەرۆک کۆمار نییە و دەبێت لە تورکیا سیستەمی پەرلەمانی هەبێت.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و لە سەرکردە نەیارەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە 6 پارتی سیاسی گەورەی ئەم وڵاتە داوای گەڕانەوەی سیستەمی سیاسیی پەرلەمانی دەکەن.

ناوبراو وتی کە ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا شیاو نییە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا وتی کە ئەم دۆخە سیاسییەی ئێستا بێ متمانەیی خەڵکی بە دواوە بووە بەڵام سەرکردەی ئەو 6 پارتە سیاسییە هەوڵ دەدەن دیمۆکراسی بۆ وڵات بگەڕێننەوە لە بەر ئەوەی کە بەو ئەنجامە گەیشتوون ئەردۆغان ناتوانێت سەرۆکایەتی تورکیا بکات.

ئۆغلۆ ڕایگەیاند کە تورکیا پێشتر رۆڵی بەرچاوی لە پەیوەندییەکانی ناوچەکە هەبووە بەڵام ئەم سیاسەتە تووشی گۆڕانکاری بووە و لاوازبوونی تورکیای لە ناوچەکە لێکەوتووەتەوە./.