ئەردۆغان: ئەمە کۆتا هەڵبژاردنی سەردەمی سەرۆکایەتی من دەبێت

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەو وڵاتەی بە کۆتا هەڵبژاردنی سەردەمی دەسەڵاتی خۆی و وەک یارییەکی کۆتایی ناو بردووە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە گەنجانی تورکیا وتی: بە بێ ڕاوەستان هەوڵ دەدەین و دەچینە پێشەوە، ئەم هەڵبژاردنە بۆ من وەک یارییەکی کۆتاییە، بە پێی دەستوور ئەمە کۆتا هەڵبژاردنی منە.
ناوبراو وتی: ئەو ئەنجامەی کە دێتە دەست، گواستنەوەی میراتە بۆ خوشک و براکانم کە لە پاش من دێن.
هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا 31 ی ئازاری 2024 بەڕێوە دەچێت. ئەردۆغان لە ساڵی 2002 ەوە تا ئێستا لە لوتکەی دەسەڵاتی تورکیادایە.