دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرایەوە
(0) /
پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بە دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
لە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممەی پەرلەمانی عێراق کە بە سەرۆکایەتی حەلبوسی و بە بەشداری 238 ئەندام پەرلەمان بەڕێوەچوو، بڕیاری دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پەسەند کرا.
کێشەکانی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی تووشی ئاستەنگی جیدی کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: