ناوی چەند ئەندامێکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل کە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کوژراون
(0) /
چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر، ژمارەیەک لە ئەندامانی سەر بە ئیسرائیل و دەزگا هەواڵگرییەکەی کوژراون یان بریندار بوون.
چەندین ناو لە لایەن سەرچاوە عێراقییەکانەوە بڵاو بووەتەوە کە بەم شێوازەن:
ماتیس داتریس: ناوبراو ئیسرائیلییە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئیشی کردووە.
ئسمیت: بە هەمان شێوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئیشی کردووە.
ئادام باتلر: بەرپرسی هەماهەنگیی هاتووچۆی فڕۆکەخانەی هەولێر بووە.
شاوول: فەرماندەیەکی ئیسرائیلی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بووە.
ملیس ڕۆبێرت: بە ناوی خوازراوی ئافنیز کە جولەکەیە و لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئیشی کردووە.
جونی: لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئیشی کردووە.
جۆنز: لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئیشی کردووە.
گابریەل تاڵکر: ئەندامی مۆساد لە هەولێر بووە.
مارک زاڵ: بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک بووە کە ناڕاستەوخۆ بۆ ئیسرائیل ئیشی کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: