فەرەنسا: هێرشەکەی هەولێر هەڕەشەیە لە سەر دانوستانەکانی ڤیەننا

(0) / / ئەورووپا / هەولێر


Mar 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند کە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر، هەڕەشەیە لە سەر ئەو هەوڵانەی کە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە دانوستانەکانی ناوەکیی ئێران لە ڤیەننا دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند کە هێرشەکەی هەولێر هەڕەشە لە سەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەکات.

ئەو بەرپرسە جەختیکردەوە کە دەبێت لە زووترین کاتدا دانوستانەکانی ڤیەننا بگاتە ئەنجام./.