باڵیۆزی ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا
(0) /
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا و ناڕەزایەتی حکومەتی ئەم وڵاتەی لە سەر هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەوی سەر هەولێری پێ ڕاگەێندراوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئیرەج مەسجدی لە سەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بانگهێشتی کراوە.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشەی کردووە و بە پێشێلکردنی ئاشکرای خاکی خۆیی دەزانێت.
سەحاف ڕایگەیاندووە کە عێراق شێوازیی نوێی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە تاوتوێ دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: