هەر دوو باڵیۆزی ئێران و تورکیا لە سەر شەنگال دەبێتە شەڕیان
(0) /
باڵیۆزی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند کە تورکیا مافی بە شەنگالەوە نییە و نابێت بڕیار لە سەر ئەم شارە عێراقییە بدات.
ئیرەج مەسجدی وتی کە تەنیا عێراقە دەتوانێت بڕیار لە سەر دۆخی ئێستا و داهاتووی شەنگال بدات.
لە بەرامبەر ئەم لێدوانەی باڵیۆزی ئێران، فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیاش لە توێتەردا وەڵامی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە کە دەتوانێت سەبارەت بە ڕێزگرتنی تورکیا لە سنورەکانی عێراق لێدوان بکات./.
تێبينيێك بنێرە: