ئۆکرانیا: نابینە بەشێک لە ناتۆ
(0) /
سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی نابێتە ئەندام لە ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ.
ڤلۆدیمیر زیلنسکی ڕایگەیاند کە ئۆکرانیا دەبێت بزانێت دەرگاکانی ناتۆی بە ڕوودا داخراوە.
ناوبراو وتی: ئەوە بڵاو بووەتەوە کە ئۆکرانیا نابێتە ئەندام لە ناتۆ، ئەمە ڕاستە و دەبێت قبووڵی بکەین.
زیلنسکی وتی کە ئەندامی ناتۆ نین و ڕێگایەکمان بۆ پاراستنی سەربەخۆی خاک و ئاسمان و هاووڵاتیانی خۆمان پێشنیار کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: