باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق‌‌‌‌‌ و شاندی یاوەری سەردانی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستانیان کرد

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە ئۆکرانیا عێراق


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق‌‌‌‌‌ ڕایگەیاند؛ پەیوەندیەبازرگانیەکانی نێوان ئۆکرانیا و هەرێمی کوردستان بەبەهێزی ئەهێڵینەوە و بەمزوانە کونسوڵگەری گشتی ئۆکرانیا لە هەولێر ئەکەینەوە.
 ئۆڵێكساندر بورفچێنكۆڤ، باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق‌‌‌‌‌ و شاندی یاوەری سەردانی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەرۆکی گشتی و سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیەکەوە پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئۆکرانیا کە لە ڕابردوودا و تائێستاش لە ئاستێکی بەهێزدا ماوەتەوە و بەردەوامن.
دوای تەواوبوونی کۆبونەوەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا لە ڕابردوودا بەردەوام شاندی یەکێتتیەکە سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و ڕۆڵێکی کارایان هەبووە لە بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان هەردولا، جێی خۆشحاڵیە لە ئێستادا چەند بەرهەمێکی ئۆکرانی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێڕاق بەرهەم دەهێندرێت.
ئۆڵێكساندر بورفچێنكۆڤ، باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق‌‌‌‌‌ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا لە یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سەرەتا پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژنەکانی ئادار و نەورۆز لە ئەندامانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران و گەلی کورد دەکەم، بەهەموو توانیاکمانەوە هەوڵ ئەدەین ئەو پەیوەندیە بەبەهێزی ئەهێڵینەوە و بەمزوانە کونسوڵگەری گشتی ئۆکرانیا لە هەولێر ئەکەینەوە تا بتوانرێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئۆکرانیا زیاتر بکرێت.