مەک کێنزی: ئامانجی هێرشەکەی هەولێر ئەمریکا نەبووە
(0) /
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێرانی بە خاوەن توانایەکی پێشکەوتووی مووشەکی ناو برد و وتی کە ئامانج لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەبووە.
ناوبراو وتی کە ئێران خاوەنی توانای مووشەکیی پێشکەوتووە و دەتوانێت ئیسرائیل بکاتە ئامانج.
مەک کێنزی ئاماژەشی بەوەدا کە مووشەکەکانی ئێران بە ئاسانی دەتوانن ئامانجە دیاریکراوەکان بپێکن و وتی کە ئێران لە ماوەی 5 تا 7 ساڵی ڕابردوو بودجەیەکی زۆری بۆ پەرەپێدانی بواری مووشەکی بەکار هێناوە./.
تێبينيێك بنێرە: