ئێران سیخوڕێکی بەریتانیی ئازاد کرد
(0) /
میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە نازەنین زاغری کە چەند ساڵێک دەبێت بە تۆمەتی سیخوڕی لەم وڵاتە دەستبەسەر و زیندانی کراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاران ڕادەستی نوێنەرانی حکومەتی بەریتانیا کراوە و بۆ لەندەن گەڕاوەتەوە.
ئازادکردنەکەی زاغری لە بەرامبەر ئازادکردنی 530 ملیۆن دۆلار پارەی بلۆککراوی ئێران لە بەریتانیا بووە.
نازەنین زاغری ساڵی 2017 لە لایەن بەشی هەواڵگری سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و سزای 10 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا بەڵام بەشێک لە سزاکانی بەخشرا و ئازاد کراوە.
ناوبراو ئەندامی بەشی دەرەکیی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا بووە کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕاهێنانی کەسانی ئێرانیی بۆ ئەو دەزگایە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە ئەستۆ بووە./.
تێبينيێك بنێرە: