هەرێمی کوردستان لە سەر هێرشەکەی هەولێر داوایەکی نوێی خستەڕوو

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Mar 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایکردووە کە لە سەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی پێک بهێندرێت.

مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەو هێرشەی بە هێرشی سەر هاووڵاتیان و ئاسایش و سەروەریی عێراق ناو برد و وتی کە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بێنن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستان، بێ بنەما و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها داوایکرد کە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی، ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان لە سەر ئەم پرسە پێک بهێندرێت./.