چارەنووسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا کرا
(0) /
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خێراتر بووە و ئەمساڵ دوو لیوای دیکەی 70 و 80 ی ئەم هێزانە دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لیوا قارەمان کەمال ڕایگەیاند کە لە شەش مانگی ڕابردوو یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان خێراییەکی زیاتری بە خۆوە بینیوە و هەر دوو هێزی پشتیوانیی یەک و دوو خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لە گەڵ سێ لیوای 70 و 80 و لیوایەکی نوێش درووست کراوە.
ناوبراو وتی کە ئەمساڵ دوو لیوای نوێ پێک دەهێندرێت بۆ وەرگرتنی یەکەی 70 و 80 و ئەویش لیوای 21 و 22 ی پێشمەرگەیە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە وتی کە وەزارەت هەر دوو یەکەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان بگونجێنن لە گەڵ سیستەمەکە و ئەوانیش خەریکی پێکهێنانی لیوا و یەکەی خۆیانن./.
تێبينيێك بنێرە: