لە سەر هێزەکانی پێشمەرگە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکرێت

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان


May 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەی بۆ سلێمانی داوایکرد کە پەلە لە ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا بکرێت و ئەم هێزانە لە دەستێوەردانی حیزبی بە دوور بن.

ئەمڕۆ یەک شەممە 22 ی ئایاری 2022، نێچیرڤان بارزانی لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6 ی ئەفسەران و خولی 16 ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3 ی قەڵاچوالان وتی کە گڕ و تینێکی نوێ دەخەینەوە ناو هێزەکانی پێشمەرگە.

ناوبراو داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە دەستێوەردانی حیزبی لە ناو پێشمەرگەدا هەڵبگیرێت.

سەرۆکی هەرێم هەروەها داوای لە وەزارەتی بەرگری عێراق و دامودەزگا سەربازییەکانی ئەم وڵاتە کرد کە وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری ئەم وڵاتە سەیری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن و پێداویستییەکانی بۆ دابین بکەن./.