شاسوار عبدلواحید: ئێمە هێزێک نین کە نەتوانین پارێزگاری لە دەنگەکانی خۆمان بکەین

(0) / / هەڵبژاردن / نێچیرڤان بارزانی ڕوانگە


Oct 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ ئەمڕۆ پێنج شەممە 2024/10/24 شاسوار عبدالواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" هەردوو هێزی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردنی پێشودا خاوەنی 78 کورسی بوون، بەڵام ئێستا کورسییەکانیان کەمیکردووە بۆ 62 کورسی، ئەویش بەهۆی بەشداری خەڵک لە پرۆسەی دەنگداندا

شاسوار عەبدالواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند:" ڕاستە ئەم هەڵبژاردنە لە ئاست چاوەڕوانی و تەماحی ئێمەدا نەبووە دەزانین لەم هەڵبژاردنەدا غەدرکراوە، بەڵام بەلای ئێمەوە ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئێمە هێزێکین پەنامان بۆ ڕێگایەکی مەدەنی بردووە کە هەڵبژاردنە و ئێمە هێزێک نین کە نەتوانین پارێزگاری لە دەنگەکانی خۆمان بکەین.

وتیشی:" هەردوو هێزی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردنی پێشودا خاوەنی 78 کورسی بوون، بەڵام ئێستا کورسییەکانیان کەمیکردووە بۆ 62 کورسی، ئەویش بەهۆی بەشداری خەڵک لە پرۆسەی دەنگداندا،ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر بەشداری خەڵک نەبوایە ئەواپارتی و یەکێتی دەبوون بە خاوەنی 80 بۆ 90 کورسی.

شاسوار عەبدلواحید، ڕونیشیکردەوە:" سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر دوو ملیۆن هاوڵاتی بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان نەکردووە، کەچی کورسییەکانی پارتی و یەکێتی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و هەروەها هەربەهۆی زیادبونی ڕێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتیانەوە دەنگی هێزە ناڕازییەکان لە 300 هەزارەوە زیادیکردووە  بۆ 600 هەزار.

شاسوار عەبدلواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ،
ئاشکرایشیکرد:" هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت باش بزان کە هەردوو هێزی دەسەڵات و ئەو هێزانەنەشی کە لەدەرەوەی دەسەڵاتن و کەچی سەربەدەسەڵاتن هەموو هەوڵێکیان بۆئەوەیە خەڵک بێهیوابکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئێمە وەک نەوەی نوێ، بزانین کورسییەکانمان لێی کەمکراوەتەوە ئەوە لە بەردەم خەڵکدا ڕایدەگەیەنین کە واز لە پرۆسەی سیاسی دێنین بەڵام ئەگەربزانین پارێزگاریمان لە 70%  دەنگەکانمان کردبێت ئەوا نایەین خەڵک بێهیوابکەین.