ڕووسیا هەڵوێستی خۆیی لە سەر کۆبوونەوەی پوتین و زیلنسکی ڕاگەیاند
(0) /
ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە پێویست و گرنگ ناو برد بەڵام مۆسکۆ بۆچوونێکی دیکەی هەیە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا کۆبوونەوەکەی نێوان ڤلادیمیر پوتین و زیلنسکیی ڕەتنەکردووەتەوە بەڵام ڕایگەیاندووە کە هێشتا کاتی ئەو کۆبوونەوە نەهاتووە.
دیمێتری پسکۆف ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و ئۆکرانیا پێویستی بە ڕێکەوتن لە سەر ئەنجامی دانوستانەکان هەیە، لە کاتێکدا هێشتا هەر دوو لا ڕێکەوتنی وەهایان نەکردووە./.
تێبينيێك بنێرە: