گرووپێکی سەر بە داعش لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق دەستبەسەر کران
(0) /
هێزەکانی بەشی هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەندامانی گرووپێکی سەر بە داعشیان دەستبەسەر کرد کە لە ڕووی لۆجستی و داراییەوە پاڵپشتییان لە تیرۆریستانی داعش کردووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە کە هەڵمەتی گەڕان بە دوای تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی پێگە و مۆڵگەکانی ئەوان بەردەوامە و لەم پێناوەشدا گرووپێکی 4 کەسی پاڵپشتی لۆجستی و دارایی لە تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستبەسەر کراون.
ئەو تیرۆریستانە دانیان بەوەدا ناوە کە لە کردەوە تیرۆریستییەکانی دژ بە خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەشدارییان کردووە و هەروەها ئەرکی پاڵپشتی لۆجستی و داراییان لە تیرۆریستانی داعش کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: