پەرلەمانی عێراق: سبەی سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


Mar 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانی عێراق لە سەر دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە سەرۆک کۆمار لەو دانیشتنەدا هەڵدەبژێرێت.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمان تایبەتە بە یەک بڕگە و ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقە.

بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق 40 کەس خۆیان کاندید کردووە کە ژمارەیەک لەوان کوردن و بە پێی دابەشکردنی پۆستە باڵاکانی ئەم وڵاتەش، بەرکەوتەی کوردە و تا ئێستا پۆستەکە لای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە بەڵام لەم خولەدا ناکۆکییەکانی لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان گەیشتووەتە لوتکە و کورد بە دوو کاندیدی سەرەکییەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات، ئەڵبەت ئەگەر ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە تەواو بکرێت./.