دیواری سنوریی عێراق لە گەڵ سوریا کۆتایی هاتووە
(0) /
چەند سەرچاوەیەکی سوری و عێراقی ڕایانگەیاندووە کە حکومەتی بەغدا بە ئامانجی ڕێگری لە هاتووچۆی تیرۆریستانی داعش، درووستکردنی دیواری سنوریی عێراقی لە گەڵ سوریا بە کۆتایی گەیاندووە.
سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراقی ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی ڕاکێشانی دیواری سنوریی ئەم وڵاتە و سوریا لە لایەن فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانەوە لە پارێزگای نەینەوا تەواو بووە و ئامانجەکەشی ڕێگرییە لە هاتووچۆی تیرۆریستانی داعش.
دیوارەکە سێ و نیو مەترس بەرزی و دەیان کیلۆمەتر درێژیی هەیە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ئەمە یەکەم قۆناغی ڕێگرییە لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش و لە قۆناغی دووەمدا سەرجەم ئەو ناوچانە مەترسی وەهایان لە سەرە، توندووتۆڵ دەکرێنەوە.
چالاکوانانی سوریاش ڕایانگەیاندووە کە عێراق بەردەوامە لە پتەوکردنی سنورەکانی ڕۆژئاوای لە گەڵ سوریا./.
تێبينيێك بنێرە: