بەریتانیا: بیر لە گۆڕینی دەسەڵاتی ڕووسیا ناکەینەوە

(0) / / ئەورووپا / بەریتانیا ڕووسیا ئۆکرانیا


Mar 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

 سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا وتی کە لەندەن بیر لە گۆڕینی دەسەڵاتی ڕووسیا ناکاتەوە.

 بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە داوای زیاترکردنی سزا و گەمارۆکانی سەر ڕووسیای کرد تا ئەو کاتەی مۆسکۆ دوایین سەربازی لە ئۆکرانیا دەکشێنێتەوە.

ناوبراو کە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی قسەی دەکرد، وتی: گرووپی حەوت نابێت بە بیانووی ئاگربەستەوە سزاکانی ڕابگرێت، ئێمە دەبێت درێژە بە سزا و گەمارۆکان بدەین تا ڕووسیا پاشەکشە بە تەواوی هێزەکانی دەکات.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی کە گۆڕینی دەسەڵاتی ڕووسیا سیاسەتی لەندەن نییە و هەوڵ دەدەین لە بەرامبەر هێرشی هێزەکانی ئەو وڵاتە پاڵپشتی لە ئۆکرانیا بکەین./.