ڕێژەی هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێم بۆ ساڵی 2021 بڵاو کرایەوە

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Mar 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆتی تایبەت بە هەناردە و داهاتی نەوتی لە ساڵی 2021 بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، کۆی هەناردەی نەوت لە ساڵی 2021 زیاتر لە 152 ملیۆن بەرمیل بووە.

هەروەها پوختەی داهاتی هەناردەی نەوت نزیکەی 4 ملیار دۆلار بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆی گشتی داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان 9 ملیار دۆلار بووە./.