عێراق: مانگانە 2 هەزار ئاگرکەوتنەوە تۆمار دەکرێت

(0) / / ئاسیا / عێراق


Apr 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

دەزگای بەرگری شارستانیی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە سێ مانگەی سەرەتایی ئەمساڵ ڕوبەڕوی مانگانە 2 هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بووەتەوە.

لە ئامارێکی تایبەت بە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 2022 ی ئەو دەزگایەدا هاتووە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەو ماوەیەدا 6 هەزار و 49 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و ئەمەش پیشان دەدات کە لە هەر مانگێکدا زیاتر لە 2 هەزار ڕووداو تۆمار کراوە.

ئامارەکە هەرێمی کوردستان لە خۆ ناگرێت و هۆکاری سەرەکیش لە لایەن دەزگای بەرگری شارستانی بۆ زۆربەی ڕووداوەکان، شۆرتی کارەبا و پێشێلکاری لە کردنەوەی بینا و خانووەکان ناو براوە.

لەو ئامارەدا هاتووە کە زیانە داراییەکانی ئەو ڕووداوانە 40 ملیار و 17 ملیۆن و 594 هەزار دینار بووە و گیانی 80 کەسیش لە لایەن هێزەکانی بەرگری شارستانییەوە ڕزگار کراوە./.