وەزیرانی دەرەوەی 5 وڵاتی عەرەبی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کۆبوونەوە

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکرانیا


Apr 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیرانی دەرەوەی عێراق، میسر، ئەردەن، سودان و جەزایر لە کۆبوونەوەیان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، هەوڵەکانی گەیشتن بە ڕێگاچارەی قەیرانی ئەو وڵاتە و ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیرانی دەرەوەی ئەو 5 وڵاتە عەرەبییە هاوڕێ لە گەڵ ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە وارشۆ لە گەڵ دیمێری کولیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کۆبوونەوە و جەختیان لە سەر ڕێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و دەسەڵات و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان کردەوە.

شاندە عەرەبییەکە هەروەها پاڵپشتی خۆیی بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دووپات کردەوە.

وەزیرانی دەرەوەی ئەو 5 وڵاتە هەروەها لە کۆبوونەوەیان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوایین گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیایان تاوتوێ کرد./.