جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر ڕەوشی کەرکوک هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / کەرکوک


Feb 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕێگا نادرێت هیچ خێزانێکی کورد لە کەرکوک لە لایەن کۆمپانیای نەوتی باکورەوە دەربکرێت.

بەشیر حەداد ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێدا هاتووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک، داوای ڕاگرتنی دەرکردنی ئەو خێزانانەی کردووە کە لە لایەن کۆمپانیاکەوە ئاگادار کراونەتەوە ناوچەکانیان بە جێ بهێڵن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە نابێت هیچ خێزانێکی ئەو ناوچەیە لە ڕێگای هەڕەشە و بەکارهێنانی هێزەوە لە شوێنەکانی خۆیان دەربکرێن.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نوێنەرانی کەرکوکی ڕاسپاردووە کە چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەو کارە بکەن./.