وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: بایدن داوای دەرکردنی ڕووسیا لە گرووپی 20 دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ڕووسیا ئەمریکا


Apr 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕووسیا لە کۆبوونەوەی داهاتووی گرووپی 20 بەشدار بێت، ئەمریکا ئامادەی کۆبوونەوەکە نابێت و وتی کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای دەرکردنی ڕووسیا لەم گرووپە دەکات.

جانت یڵن وتی کە هەڵوێستی ئەمریکام لە سەر ڕووسیا بۆ وەزیرانی دارایی گرووپی 20 ڕوون کردووەتەوە.

ناوبراو وتی کە بایدن بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە هەلومەرجی ڕووسیا بۆ ئەندامێتی لە هیچ دامەزراوەیەکی دارایی نابێت ئاسایی بێت.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا وتی کە بایدن داوایکردووە ڕووسیا لە گرووپی 20 دەربکرێت و من بە هاوکارەکانم لە ئەندونیزیا ئەوەم وتووە کە ئەگەر ڕووسیا لە کۆبوونەوەکەی داهاتوو بەشدار بێت ئێمە ئامادە نابین./.