هەڵەدنی: هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەک ناخرێت

(0) / / كوردستان / هێزی پێشمەرگە


Mar 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی و یەکێتی هیچ کات هێزی پێشمەرگە یەک ناخەن.

ئەبوبەکر هەڵەدنی وتی کە هێزەکانی حەفتا و هەشتای حیزبەکانی یەکێتی و پارتی هۆکاری مانەوەی دوو زۆنەکە و ئەو دوو حیزبەن.

ئەندامی لێژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان وتی کە وەزارەتی پێشمەرگە بە ڕووی ڕایگەیاندووە کە یەکێتی و پارتی نایانەوێت هێزی پێشمەرگە یەک بگرنەوە.

ناوبراو وتی کە ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌ى به‌ ناوى لیواى یه‌كگرتووى پێشمه‌رگه‌ن ته‌نها به ‌ڕوكار له ‌ژێر سه‌رپه‌رشتى هاوپه‌یمانان یه‌كیان گرتۆته‌وه ‌و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كى لایه‌نێك فه‌رمانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى جێبه‌جێ ناكات ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌نه‌كه‌ى دیکە بێت./.