تورکیا لە داگیرکاریی خاکەوە بۆ داگیرکاریی ئاو

(0) / / وتار / سەردەشت محەممەد


Apr 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەردەشت محەممەد

ئەگەر پێداچونەوەیەک بە مێژووی دروست بونی دەوڵەتی عوسمانی جاران و تورکیای ئێستادا بکەین ئەوا دەبینین ،داگیرکاری وەک پرۆسەیەکی بەردەوام و پلان بۆداڕێژراو لە خەیاڵی تورکەکاندا هەمیشەو بەبەردەوام ئامادەیی هەیە و هیچ قۆناغ و سەردەمێک نەبووە لەمێژووی دەوڵەتی عوسمانیدا کە بەبێ داگیرکاری تێپەڕی بێت، ئەگەر وردتر لەپرۆسەی داگیرکاری تورکیا بڕوانین ئەوا دەگەین بەو ڕاستییەی کە تورکیا بۆ هەموو سەردەم و قۆناغێک شێوازێکی نوێ لەداگیرکاری  لەناوچەکەدا پەیڕەو دەکات وەهەموو داگیرکارییەکانیشی تەنها بۆ ئەو سەردەم و قۆناغە نییە کە تورکیا تیایدا دەژی،بەڵکو داگیرکاریەکانی بەجۆرێکە کە هەندێک جار دەرئەنجامە پڕمەترسییەکانی ئەوداگیرکاریانە دەیان ساڵ دوای ئەوە  ئاشکرا دەبێت، ئەگەرچی لەگەڵ سەرهەڵدانی دەوڵەتی عوسمانیدا داگیرکاریەکان تەنها لەچوارچێوەی خاکی وڵاتاندا خۆیان دەبینییەوە،کەچی ئێستا داگیرکاری و بەتاڵانبردنی وزەش لای تورکیا دەستی پێکردووە و کەئەمەیان داگیرکارییەکی ئێجگار پڕمەترسییە، ئێستا تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا لەپاڵ داگیرکاری خاکدا پەنایشی بۆ داگیرکردن و دەست بەسەرداگرتنی وزەش بردووە، پرۆژەی ئاودێری  گاپ، یەکێکە لەو پرۆژانەی کە تورکیا ماوەی زیاتر لە چوار دەیەیە کاری لەسەردەکات و وەها چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا ئەو پرۆژەیەکۆتایی پێبێت وبەمەش تورکیا قۆناغێکی نوێ لە داگیرکاری دەست پێدەکات ئەویش داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی ئاوی هەردوو ڕوباری دیجلەو فوراتە،چونکە پرۆژەی گاپ، کە بە"پڕۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ"یش ناودەبرێت یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژی و ئابوورییەکان لە بواری ئاو، کارەبا و کشتوکاڵیدا کە تورکیا ماوەی زیاتر لە چل ساڵە بەرنامەڕێژی بۆکردووە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە بنیاتنان و دروستکردنی  ٢٢ بەنداو و تۆنێلی ئاوی لەسەر هەر دوو ڕووباری دیجلە و فورات و هەروەها  دامەزراندی  ١٩ وێستگەی دروستکردنی کارەبا و ١٣ پڕۆژەی ئاودێریکردن،ئەگەرچی تورکیا پێی وایە مەبەست لەو پرۆژەیە تەنهابەکارهێنانی ئاوی دیجلەو فوراتە بۆ بورای خواردنەوە و بەرهەمهێنانی وزە و دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ کەرتی کشتوکاڵی تورکیا،بەڵام هەرزوو لێدوانەکەی عەبدوڵا گوڵ وەزیری پێشوی دەروەی  تورکیا مەترسییەکانی پشت ئەو پرۆژەیەی بۆ دونیا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: لەداهاتوودا نرخی یەک بوتڵ ئاو بەرامبەردەبێت بە نرخی یەک بوتڵ نەوت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەئاگا هێنانەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان،چونکە ئێستا ئەو دوو ناوچەیە  بونەتە سەرچاوەیەکی سەرەکی لەدابینکردنی وزەی نەوت بۆ تورکیا کەواتە تورکیا لەداهاتوودا لەبری داگیرکاری خاک داگیرکاری وزەی ئاویش دەستپێدەکات،چونکە پرۆژەی گاپ لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلەو فورات بنیاتنراوە و ئەو دوو ڕوبارەش سەرچاوەی سەرەکین لەدابین کردنی ئاوی خواردنەوە بۆ عێراق و سوریاو هەرێمی کوردستان نەک هەرئەوەندە،بەڵکو لەداهاتوودا کەمبونەوەی ئاوی هەردوو ڕوباری دیجلەو فورات دەیان گرفتی دیکەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژینگەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دواجار عێراق و سوریا و هەرێمی کوردستان  دەبێت  بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە هەرچی مەرجێک کەتورکیا بۆیان دیاری دەکات ڕازیببن ئەگەرنا ئەوا زیانەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دەیان هێندەدەبنەوە.

ئەگەرچی هێشتا دەرفەت لەبەردەم عێراق و هەرێمی کوردستانداماوە بۆئەوەی بتوانن پێش ڕوودانی ئەوکارەساتانە چارەسەری گونجاو و بەپەلە بدۆزنەو ئەویش لەڕێگەی زیادکردنی ژمارەی بەنداوەکان و هەروەها گۆڕانکاری لەسیستمی ئاودێری و هتد:بەڵام تائێستا هیچکام لەعێراق و هەرێمی کوردستان هەنگاوی پێویستیان لەوبارەیەوە نەناوە و بۆیە دەبێت چاوەڕێی مەترسیی ئێجگار گەورەبین و دەبێت دەستەوەستان دابنیشین بەدیار داگیرکارییەکانی تورکیاوە کەچۆن تەنها بەداگیرکاری خاکەوە نەوەستاوە و ئەوا لە کورتترین ماوەدا کۆتای بە قۆناغی داگیرکاری ئاویش دێنێت./.