درەنگ کەوتین

(0) / / وتار / سەردەشت محەممەد


Jun 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەردەشت محەممەد

ڕووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ بەدەستی خوێندکارێک،زۆرێکمانی توشی شۆک کردووە،تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەمڕۆ پڕبون لە وێنەی دوو کوژرا  و بکوژێک، زۆرینەمان نەفرەت لە بکوژدەکەین و ئاخ بۆ کوژراوەکان هەڵدەکێشین،بەڵام ئەگەر بێتو بمانەوێت بەدروستی و لە هەموگۆشەنیگایەکەوە خوێندنەوە بۆ ئەم ڕوداوەبکەین ئەوا گومانی تێدانییە بکوژیش هەرقوربانییە، قوربانی دەستی سیاسەتێکی هەڵە، سیاسەتێک کەهەمیشە گەورەکان و خاوەن پایەکان مافی قسەکردنیان هەیەو ڕاستی تەنها لای ئەوانە،  قوربانی دەستی سیاسەتێکی هەڵە، کە سی ساڵە نەک بەتەنها سێکتەری پەروەردە،بەڵکو بەربوەتە گیانی هەمو کایەکانی ژیان و هەپرون هەپرونی کردووە، بەجۆرێک دەست بۆ هەر بوارێک دەبەیت وەک پەڕۆیەکی ژێر خۆڵ کەوتوو ڕزیو و داوەشاوکەوتووە، سی ساڵە لەبری ئەوەی بەردێک بخەینە سەردیواری ژیانمان کەچی ئەو وشکە کەڵەکەشی کە لەباوباپیرانمانەوە بۆمان بەجێمابوو بەمستەکۆڵەیەک ئەویشمان هەرەس پێهێنا، سی ساڵ بەرلەئێستا کەی  کێشەی  نێوانی مامۆستاو خوێندکار بە چەقۆ و تفەنگ  چارەسەردەکرا،بەڵکو یاسایەک هەبو کەفێری ڕێزگرتن و دانبەخۆداگرتنی کردبوین، ئێستا ناتوانی پەنجەبخەیتە سەرهەڵەی کەسێک و پێیبڵێی ئەم کردارەت هەڵەیەو ئەمەچارەسەرەکەیەتی کەچی خەڵتانی خوێنت ئەکات، سی ساڵ بەرلەئێستا دوو سوار ئەگەر بەتەنیشتی یەکدا تپەڕینایە سڵاویان لەیەک دەکرد، کەچی ئێستا یەکیان گڵۆپی فول هەڵدەکات و ئەویدیکەیان لەناوەڕاستی ڕێگاکەدا بەردەستڕێژی گولەی دەدات، سی ساڵ بەرلەئێستا کۆڕ و کۆبونەوە و دانیشتنەکان پڕبون لەباسی خۆشەویستی و ئارامگرتن و پاراستنی شکۆی خێزان و نەفرەتکردن لەخیانەت، کەچی ئێستا  کۆڕوکۆبونەوەکانمان بەدیار شاشەی تیڤی و مۆبایلەکانەوەیەو ئەوانیش پڕبون لە قسەو چیرۆک و فیلمی بیانی دور لەداب و نەریت و بەها باڵاکانی کۆمەڵگای کوردەواری، چەندین ساڵە لە شاشەکانەوە فێرمان دەکەن چۆن خیانەت لەیەکدی بکەین بەدەیان و بگرە بەسەدان فیلم و چیرۆک و هەواڵی هەڵبەستراو دەئاخننە مێشک و چاومانەوە، سی ساڵ بەرلەئێستا شەقام و بازاڕەکان پڕبون لەپیاو و ژنی خاوەن شەهامەت کەچی ئێستا سەر هەر تاسەو فلکەو ترافیک و شەقامێک دەبینیت پڕبووە لە ژنانێک کە بەقسەی خودی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەناوی هەژاری و کۆکردنەوەی خێرەوە مامەڵە بەلەشیانەوە دەکەن، ئێستا دەبینین کە چۆن بازاڕەکان پڕبون لە یانەی شەوانە و قومارخانە و کچانی هاوردەکراوی بەناومۆدێل ، دەبینین بەناوی ئازادی ڕادەربڕین و پەیج و ئەکاونت و دەزگای ڕاگەیاندی سێبەرەوە چۆن شار بڕبووە لەمرۆڤی جنێودەر، جاران پەروەردە لە خێزان و کۆڵان و نێو قوتابخانەو زانکۆ و پەیمانگاکان هەریەک جۆر پەروەردەبوو کەبەندبو لەسەر بنەمایی ڕێزگرتن و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی،کەچی ئێستا خێزان و کۆڵان و زانکۆ و پەیمانگا هەریەک لەجۆرە ئاوازێک بۆ پەرەپێدانی پەروەردە دەچڕێت، جاران شار پڕبوو لە بازرگان و کڕیاری بەویژدان و دەست پاک و خاوەن هەڵوێست،کەچی ئێستا لەسایەی سەری سیاسەتی هەڵەوە نەبازرگان و نەکڕیاریش هیچیان لەوی پێشوتر ناچێ، بەداخەوە ئێستا لەپێناو پارستنی بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و بنەماڵەدا کۆی کایەکانی ژیانمان بەدەستی خۆمان تێکوپێکداوە بەسەریەکداو کەچی لەهەرکوێ و لەهەراتێکدا ڕووداوێکی خراپ ڕوودەدات ڕاستەوخۆ زۆرینەمان دەکەوینە سەرزەنشتکردنی لایەک و دەست دەکەین بە قسەکردن لەسەر چۆنێتی دۆزینەوەی ڕێگا چارەکان،بێئاگا لەوەی ئێمە خۆمان ئەم ڕێگا هەڵەمان بەدەستی خۆمان هەڵبژاردووە و تازە درەنگە بۆگەڕانەوە بۆسەر ڕێگاڕاستەکە./.